"لە سعودیە گیریانخواردبوو"

200 عومرەکاری کوردستان بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە

شۆڕش قادری

بەهۆی راگیرانی گەشتە ئاسمانییەکان 200 عومرەکاری کوردستان لە سعودیە گیریانخواردبوو و ئەمشەو بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە.

کاروان ستونی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی حەج و عومرەی کوردستان بە 964ـی وت، “بەهۆی گرژییەکانی ناوچەکە و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان، 200 عومرەکاری کوردستان لە سعودیە گیریانخواردبوو، پاسیان بۆ دابینکراوە و بەڕێگای وشکانی دەگەڕێنەوە”.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئێستادا لە شاری مەدینەوە بەڕێکەوتوون و پاش چەند کاتژمێرێکی دیکە دەگەنە دەروازەی عەرعەر و لەوێشەوە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان.

کاروان ستونی وتیشی، هەر 200 عومرەکارەکە سەلامەتن و هیچ کێشەیەکیان نییە.