لە سنووری خەبات 

منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ خنکا 

964+

توانا نەقی

ئێوارەی ئەمڕۆ لە سنووری قەزای خەبات و لە گۆماوێکدا منداڵێکی تەمەن نۆ ساڵ خنکاوە و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی داد کراوە.

شاخەوان سەعید وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر لە گروپی واتساپی رۆژنامەنوسان بڵاویکردەوە، کاتژمێر 6:15 خولەكی ئەم ئێوارە ئاگادارکراونەتەوە بەبونی خنکانی مناڵێکی تەمەن نۆ ساڵ لەکاتی ياری کردن لە گۆماوێك کە پاشەڕۆی کارگەی بلۆك بووە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، تيمی ژێرئاوی خەبات دوای 15 خولەك تەرمی منداڵەکە بەناوی ( ح، ئـ، م) يان دەرهێناوە و رەوانەی پزيشکی دادی کراوە.

ته‌رمى منداڵێكى 11 ساڵان به‌ خنكاوى دۆزرایه‌وه‌

ته‌رمى منداڵێكى 11 ساڵان به‌ خنكاوى دۆزرایه‌وه‌