هەولێر خۆی بۆ جەژن ئامادە دەکات 

ئامادە کاری کرا بۆ هاتنی گەشتیار و تای خوێنبەربوون و چاودێری بازاڕەکان

توانا نەقی

کاربەدەستانی ئیداری هەولێر کۆبوونەوە و ئامادەکاری دەکەن هەم بۆ هاتنی گەشتیار و هەم رووبەڕووبوونەوەی تای خوێنبەربوون و چەند بابەتێکی دیکە بەبۆنەی جەژنی قوربانەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە پارێزگای هەولێر بڵاویکردەوە، پارێزگار و قایمقام و هەرچی بەرپرسی فەرمانگی خزمەتگوزارییە لەگەڵ هێزە ئەمنییەکان کۆبوونەوە و پلانێکی تۆکمەیان بۆ رۆژانی جەژن داڕشتتووە.

دەشڵێت، لیژنەکانی قائیمقامییەتەکان و بازرگانی راسپێردران لە نزیکەوە چاودێرى بازاڕ و نرخ و کوالێتى کەلوپەل و پێداویستییەکانى هاوڵاتییان بکەن.

لەلایەکی دیکەوە سەبارەت بە مەترسسییەکانى تای خوێنبه‌ربوون کە نه‌خۆشییه‌كی ڤایرۆسی زۆر مه‌ترسیداره‌ بۆ سه‌ر ژیانی مرۆڤ داواکرا هاوڵاتییان بۆ سەلامەتى تەندروستى خۆیان و ماڵ و منداڵ و کەسوکاریان قوربانى لە بەردەم دوکان، سەر شەقام، گەڕەک و کۆڵانەکان نەکەن و ئاژەڵ لە کوشتارگەکان بە پشکنینى ڤێتێرنەرى سەرببڕدرێت و بکرێتە قوربانى.

هەر ئەوەنا بڕیار درا بۆ رۆژانى جەژن هەموو ئامادەکارییەک و ئاسانکارییەک بکرێت بۆ هاتنى گەشتیاران، لەوبارەیەشەوە بەرێوەبەرایەتى گشتیى گەشتوگوزارى هەولێر و بەرێوەبەرایەتى بازگەکانى راسپێردران ئامادەکارى تەواو بکەن لە چۆنییەتى پێشوازیکردنیان.

رۆژی هەینی داهاتوو 6.6.2025 یەکەم رۆژی جەژنی قوربانی پیرۆزە.