باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستگیر کران - وێنە؛ پۆلیسی سلێمانی
هەر ماتۆڕێک بەردەستیان کەوتبێ رفاندوویانە
باندێکی دزینی ماتۆڕسکیل لە سلێمانی دەستگیر کران
964+
شۆڕش قادری
مەفرەزەکانی نووسینگەی كوردساتی بەشی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی، باندێکی پێنج کەسی دزینی ماتۆڕسکیلیان دەستگیرکرد کە لەچەند شوێنێکی شاری سلێمانی ماتۆڕسکیلیان دزیبوو.
بەپێی راگەیەنراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، دوای ئەوەی چەند هاوڵاتییەک سکاڵایان تۆمار کردووە لەسەر ئەوەی کە ماتۆڕسکیلیان لێدزراوە، هێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردووە و پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا تۆمەتباران بدۆزرێنەوە و لەلایەن مەفرەزەکانی نوسینگەی كوردساتی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانییەوە، دەستگیر بکرێن.
ئاماژە بەوەش کراوە، تۆمەتباران بەناوەکانی ( د، و، ف) و (گ، ک، ع) و (ڕ، ع، ص) و (أ، ز، ص) و (ب، د، ن) دانیان بەتاوانەکەیاندا ناوە و بەبڕیاری دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیان بەردەوامە.