لیژنەکان لێپێچینەوە دەکەن

هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئاگاداربن و لەماڵەوە قوربانی مەکەن

964+

شۆڕش قادری

بۆ رۆژانی جەژنی قوربان لیژنەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە لە ئامادەباشیدا دەبن و چوار دەوری شار دەگەڕێن، بۆیە هاوڵاتیانی هەڵەبجە ئاگاداربن و لە ماڵەوە قوربانی مەکەن ئەگەرنا سزا دەدرێن.

کۆبوونەوەی لیژنەی ئەمنی پارێزگای هەڵەبجە بەسەرپەرشتی سمکۆ سالار قایمقامی هەڵەبجە  و ئامادەبوونی بەڕێوەبەرانی پۆلیس و هاتوچۆ و بەرگری شارستانی و گەشتوگواز و ئەوقاف و ڤێتەرنەری هەڵەبجە و بەڕێوەبەرانی ناحیەکانی خورماڵ و بیارە بەڕێوەچوو و چەند بڕیارێکیان دەرکرد، یەکێک لەوانەش داوا لە هاوڵاتیان کراوە، بۆ جەژنی قوربان تەنیا لە رێگای کوشتارەگەوە قوربانی بکەن، کە لە کاتژمێر 5ـی بەیانییەوە تا 12ـی شەو کراوە دەبێت.

لەوباریەشەوە فەلاح نامیق سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامیەتی هەڵەبجە بە 964ـی وت، “بۆ رۆژانی جەژن لە ئامادەباشی تەواودا دەبین و چواردەوری شار دەگەڕێین، لەبەردەم هەر ماڵێک پاشەڕۆی ئاژەڵ ببینین، لێپێچینەوە لە خاوەن ماڵەکە دەکەین و رووبەڕووی یاسای دەکەینەوە”.

قایمقامیەتی چەمچەماڵ داوایشی لە ئاژەڵدارەکان و چێوارەکان کردووە، جگە لەو شوێنەی بۆیان دیاریکراوە کە (رێگای ئیمامی زامن)ـە لەهیچ شوێنێکی تر کڕین و فرۆشتن بە ئاژەڵەوە نەکەن بەپێچەوانەوە توشی سزای یاسایی دەبنەوە.

ئەو بڕیارانەی قایمقامیەتی هەڵەبجە لەپێناو پاراستنی تەندروستی هاوڵاتیان و دووربوون لە نەخۆشی تای خوێنبەروون دەرکراوە کە ئەمساڵ چوارحاڵەتی نەخۆشییەکە لە کوردستان تۆمار کراوە و یەکێکیان کە ژنێکی خەڵکی شیلادزێ بوو، بە نەخۆشییەکە گیانی لەدەستدا.

لیژنەی قایمقامیەت: کوشتارگەی هەڵەبجە کۆن و نەگونجاوە

لیژنەی قایمقامیەت: کوشتارگەی هەڵەبجە کۆن و نەگونجاوە

لیژنەکانی هەڵەبجە سێ چێشتخانەیان بە دڵ بوو سوپاسیان کر...

لیژنەکانی هەڵەبجە سێ چێشتخانەیان بە دڵ بوو سوپاسیان کردن