لە سەرەتای ساڵیشەوە 400 هەزار گەشتیار سەردانیان کردووە

ئیدارەی سۆران چاوەڕێی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیارە بۆ رۆژانی جەژن

964+

ئاکام غەفور – سۆران

گەشتوگوزار و شوێنە گەشتیاریەکانی سنووری سۆران کەوتوونەتە خۆیان و ئامادەکاری دەکەن بۆ رۆژانی جەژن و چاوەڕێی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیارن بۆ ناوچەکە.

گەشتوگوزاری ئیدارەی سۆران هەفتەیەکە سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەن، بۆ رێنمایی کردن و ئامادەکاری بۆ جەژن، هەموو شتێ ئامادەیە تەنها گەشتیار ماوە بێت.

فەیسەل سادق، بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران، باسی ئامادەکاریەکان بۆ 964 دەکات و دەڵێت، لیژنەیەکی تایبتەمان هەیە سەردانی شوێنە گەشتیاریەکان دەکەت بۆ ئەوەی کەم و کوڕی نەبێت لە رۆژانی جەژن و لەگەڵ پۆلیسی هاتوچۆ و بەرگری شارستانی هەماهەنگیمان کردووە بۆ ئەوەی گەشتیاران بە سەلامەت گەشتی خۆیان بکەن و جەنجاڵی دروست نەبێت.

دەشڵێت، بەهۆی گونجاوی ناوچەکە و کەمی پلەکانی گەرما و دروست کردنی چەند پرۆژیەکی نوێی گەشتیاری، چاوەڕێ دەکەین ژمارەی هاتنی گەشتیاران بەراورد بە ساڵانی رابردوو زیاتر بێت، بۆ جەژنیش  پێشبینی هاتنی زیاتر لە 100 هەزار گەشتیار دەکەین.

هەڵکەوتەی جوگرافی و سروشتەکەی ئیدارەی سۆران وایکردوە لە چوار وەرزەی ساڵ گەشتیار روو لە ناوچەکە بکات و لە سەرەتای ئەمساڵیش تاکو ئێستا نزیکەی 400 هەزار گەشتیار سەردانی ناوچەکەیان کردووە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

لە چاو جەژنی پێشوو هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی كەمیكردو...

لە چاو جەژنی پێشوو هاتنی گەشتیاران بۆ سلێمانی كەمیكردووە