لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز 

پێنج کرێکار کەتوونەتە ژێر خۆڵەوە 

964+

توانا نەقی

لە کاتی کارکردن لە پرۆژەی ئاوی ئیفراز لە هەولێر ژمارەیەک کرێکار کەتوونەتە ژێر خۆڵەوە.

شاخەوان سەعید وتبەێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، ژمارەی کڕێکارەکان پێنج کەس بوون و لە کاتی هەڵکۆڵیندا کەوتوونەتە ژێر خۆڵەوە.

وتیشی، ژمارەی کرێکارەکان پێنج کەسبوون و بە نەتەوە عەرەبن هەموویان دەرهێنراون و لە شوێنی رووداوەکە نەماون  و رەوانەی نەخۆشخانە کراون.

وتەبێژی بەرگری شارستانی ئاماژەی بەوەشکردووە، لەو کرێکارانە چواریان سەلامەتن و یەکێکیان باری تەندروستی ناجێگیرە