براوەتە نەخۆشخانە
تراکتۆر جوتیارێکی هەنجن هەنجن کرد
+964
ئاکام غەفور-سۆران
لە گوندی دێڵزەی باڵەکایەتی کەسێک دەکەوێتە ژێر تراکتۆر و هەردوو قاچی شکاوە، برینیش لە جەستەی هەیە و وەزعی خراپە.
ئەو کەسە لە کاتی کێڵانی زەوی کەوتووەتە ژێر گاسنی تراکتۆرەکەی، کە پیاوێکی تەمەن 62 ساڵە و جوتیارێکی سنوورەکەیە.
ئەحمەد حەسەن، بەڕێوەبەری تەندروستیی چۆمان، بە 964ـی وت،” بریندارەکە لە نەخۆشخانەی چۆمان چارەسەری سەرەتایی بۆ دەکرێت و شکانی قورس و برین لە جەستەی هەیە، بەهۆی خراپی تەندروستی، راستەوخۆ بەڕێ دەکرێت بۆ نەخۆشخانەی رۆژئاوا لە هەولێر و گومانی بوونی خوێن بەربوونیشی لێ دەکرێت.
وتیشی، کەسەکە شۆفێری تراکتۆرەکەیە و سەرقاڵی کێڵانی زەوی خۆی بووە لە گوندی دێڵزێ.
پێداچوونەوە: هاوبەش