کەشوهەوا 

ئەو فێنکیەی دوێێ و پێرێ نەماو پلەکانی گەرما ئەمڕۆ بەرز دەبنەوە 

964+

توانا نەقی

کەشناسی پێشبینی بۆ کەشی ئەمڕۆ کردووە و ئاسمان ساماڵ و هەندێک شوێن پەڵە هەور دەبێت بەڵام پلەکانی گەرما بەرزدەبەنەوە.

بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئەو جەوە فێنکەی سێ رۆژی رابردوو نامێنێت و پلەکانی گەرما تا 4 پلە بەرزتر دەبەنەوە.

هەرچی پێشبینیشە بۆ سبەینێ جگە لەوەی تۆزو خۆڵ دەبێت پلەکانی گەرماش نزم دەبەنەوە و 2 تا 4 پلەی تر لە ئەمڕۆ فینکتر دەبێت.

 ئەمڕۆ یەک شەممە 1.6.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت .
خێراى با /  لەسەر خۆ – مامناوەند  ( 10 – 20 )کم/ک
مەوداى بینین / ( 8 –  9 ) کم دەبێت.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما/بەرز  دەبێتەوە بە ( 2 – 4 ) بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای ناوچەکانی کوردستان بۆ ئەمڕۆ یەکشەممە:
هەولێر :  38  پلەی سیلیزی
سلێمانی : 37 پلەی سیلیزی
دهۆک :  37  پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ  :  38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :38 پلەی سیلیزی
سۆران :  35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 29 پلەی سیلیزی
گەرمیان :43 پلەی سیلیزی