قسەی خۆش و گۆرانیان وت، خەڵات کران

رۆژی جیهانیی منداڵانە و پەیامنێری 964ـیش خۆزگە بە ژیانی منداڵی دەخوازێت

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی منداڵانە و بەبۆنەیەشەوە پەیامنێری 964 چووەتە یەکێک لە پارکەکانی هەولێری پایتەخت و چەند منداڵێکی چاوگەشی دواندووە.

منداڵەکان قسەی خۆش و گۆرانیان بۆ مایکی 964 کرد کە هەرشیرینەو گوێیان لێبگری، پەیامنێری 964ـیش دڵی نەشکاندن و خەڵاتی کردن.

رۆژی یەکی حوزەیرانی هەموو ساڵێک وەک رۆژی جیهانیی منداڵان دیاریکراوە و لە زۆربەی وڵاتانی جیهان بەشێوەی جیاواز یادی ئەو رۆژە دەکرێتەوە.