لە سەڵاحەدین رووداوی هاتوچۆ بووە

مەکینەکەی پەڕیوە؛ بەهۆی تیژڕەوییەوە چوار کەس مردن

964+

سیروان خورشید – دوزخورماتوو

بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە لە نزیک دەروازەی ناوەندی پارێزگای سەڵاحەدین چوار کەس گیانیان لەدەستدا و دووکەی دیکەش برینداربوون، بەگوێرەی سۆراغی 964، سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەست داوە، سەربازی سوپای عێراقن.

سەربازەکان بەرەو دەوام گەڕاونەتەوە.

ئەمشەو 31.5.2025، محەمەد جاسم، ئێشگر لە نەخۆشخانەی فێرکاری سەڵاحەدین بە 964ـی وت، بەهۆی رووداوەکەوە شەش کەس هێنراونەتە بەشی فریاگوزاری نەخۆشخانەکەیان، کە چوار لەوانە هەر لەشوێنی رووداوەکە گیانیان لەدەست داوە و دوو سەرنشینی دیکەش بەسەختی برینداربوون.

دۆخی تەندروستی بریندارەکان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری پزیشکی دان.

بەگوێرەی زانیارییەکان، سێ کەس لەوانەی گیانیان لەدەستداوە سەربازن لەناو سوپای عێراق و لە کاتی چوونیان بۆ دەوام لەسەر رێگەی نێوان سەڵاحەدین بۆ سامەڕا، بە دیاریکراوی ناوچەی سەدە تووشی پێکدادانی هاتوچۆ بوون.

رووداوەکە لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لەجۆرەکانی دۆچ جارجەر و نیسان پیک ئاب روویداوە، بەگوێرەی سۆراغی 964، رووداوەکە بەهۆی تیژڕەوییەوە بووە، بەجۆرێک کە مەکینەی ئۆتۆمبێلی دۆجەکە کەوتوەتە بەشی پێشەوەی نیسان پیک ئابەکە و بەرکەوتەی لەگەڵ شۆفێرەکەی هەبووە، کە بهەهۆیەوە دەستبەجێ لەگەڵ سێ سەرنشینەکەی گیانیان لەدەست داوە.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا

بە رووداوی هاتوچۆ منداڵێکی هەشت ساڵان گیانی لەدەست دا