داوای بەھاناوەچوون دەکەن

شەش کەس کە دەڵێن شاخەوانن لە شاخی سورێن گیریان خواردووە

964+
ئەمەل ناجی – هەڵەبجە

ئەمڕۆ شەممە، گروپێکی شەش کەسی کە دەڵێن، شاخەوانن، بە مەبەستی شاخەوانی روو لە شاخی سورێن دەکەن، بەڵام رێیان لێ ھەڵە دەبێت و لە ئێستادا داوای بەھاناوەچوون دەکەن.

پەیامنێری 964، لە هەڵەبجە تەلەفۆنی بۆ کردوون.

کۆچەر یەکێکە لە شاخەوانەکان و بە 964ی وت، گروپەکەمان بۆ شاخەوانی ھاتووین، بەڵام رێمان لێ ھەڵە بووە، و دوو کەسیشمان قاچیان ئازاری پێگەیشتووە، شوێنەکەش تاریکە، و ناتوانین بە تەنیا خۆمان بگەڕێینەوە و پێویستمان بەھاوکارییە.

بە قسەی ئەو کەسە بێت، ھەموو ئەندامانی گرووپەکە لە رەگەزی نێرن و دانیشتووی قەزای خورماڵن لە هەڵەبجە.

ئەو کەسە داوای لە لایەنە پەیوەندیدارەکان کرد، بەھانایانەوە بچن، چونکە شوێنەکەیان سەختە و رێگەی ئۆتۆمبێلی نییە، ئەوانیش شارەزای رێگەکە نین.

پێداچوونەوە: ئەحمەد مستەفا

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت

نمایشێکی شاخەوانی لە ئەشکەوتی هەزارمێرد بەڕێوەدەچێت

یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ چوار شاخەوانی بێسەروشوێن کرد

یەکەم بەفربارینی ئەمساڵ چوار شاخەوانی بێسەروشوێن کرد