بڕێکی زۆر دەرمانی پێویستە
چارەسەری تەواوەتی نەخۆشی تای خوێن بەربون نییە
964+
دیلان محەمەد جەزا – سلێمانی
نەخۆشی تای خوێنبەربوون چارەسەری تەواوی نییە و رێژەیەکی زۆر دەرمانی پێویستە کەسی تەشبوو.
دکتۆر ڤیان ئەحمەد پزیشکی دەرمانسازی کلینیکی بە 964ـی وت، بۆ چارەسەری نەخۆشی تای خوێنبەربوون چارەسەرێکی تەواوەتی نییە و تەنیا دەتوانرێت رێژەی بەرگری لەشی نەخۆشەکە بەرز بکرێتەوە و لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە پێدانی ژەمەکانی پێکوتەکە دەگۆڕێت، بەڵام رێژەیەکی زۆری دەوێت.
باسی لەوەکرد، دەرمانی ریباڤێرین بۆ چارەسەر بەکاردێت و هەندێک لە نەخۆشەکان توانای وەرگرتنی ئەو رێژە زۆرەی وەرگرتنی دەرمانەکانی نییە جەستەی، بەڵام رێژەی چاکبونەوە 25%ـی هەیە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی