رەوشی كەشوهەوا

گەرمای زیاتر بەڕێوەیە و سبەی لە ئەمڕۆ گەرمترە

964+

ئەرسەلان عەبدوڵا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان، نوێترین پێشبینییەکانی کەشوهەوای بۆ ماوەی 48 کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە، بەپێی راگەیەندراوەکە ئاسمانی هەرێم ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

كەشناسیی دەڵێت، ئەمڕۆ شەممە 31.5.2025 ئاسمان بەگشتی ساماڵ دەبێت، خێرایی با لە ئاستی مامناوەنددا دەبێت، لە نێوان 10-20 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا، ئاراستەی با لە باشووری خۆرئاواوە دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ 1-2 پلە بەرزتر دەبنەوە، مەودای بینینیش لە نێوان 8-10 کیلۆمەتردا دەبێت.

كەشناسیی هەرێم هۆشداریی ئەوەشی داوە، سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبنەوە.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمڕۆ شەممە:

هەولێر: 34 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 34 پلەی سیلیزی

دهۆک: 35 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 35 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 35 پلەی سیلیزی

سۆران: 31 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 39 پلەی سیلیزی.

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات

ئەم دوو رۆژە کەس سەر لە کەشوهەوا دەرناکات