فەریزەی حەج روون دەکەنەوە

موفتی و مورشیدەکان لە خەمی حاجیان دەبن ئەم چەند رۆژە


ئەحمەد مستەفا

ئەم چەند رۆژە نۆمینەی حاجییانە و ئیتر رێورەسم و فەریزەکانی حەج دەستی پێکردووە و دەبێ روکنەکان ئەنجام بدرێن، بۆ ئەوەی بە جێگەیاندنی فەریزەی حەج بۆ حاجیای ئەمساڵ روون بکرێتەوە، سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان لەگەڵ موفتی و مورشیدانی پرۆسەی حەج کۆبووەیەوە.

ئەمرۆ هەینی 30.5.2025، لە شاری مەککە سەرۆکی شاندی حاجیانی کوردستان، نیاز راغب نەقشبەندی کۆبوونەوەکەی لەگەڵ ئەنجامداون.

کاروان ستونی، وتەبێژی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە 964ی وت، سەرجەم موفتی و مورشیدان راسپێردران، پێویستە لە چەند رۆژی داهاتوودا هەوڵەکانیان زیاتر چڕبکەنەوە بۆ ئەوەی چۆنیەتی بەجێگەیاندنی فەریزەی حەج بە تەواوی بۆ حاجیان وون بکەنەوە.

ئەوەش بە مەبەستی ئەوەی، سادە و ئاسان حاجیان بتوانن فەریزەی حەجی خۆیان بە دروستی بەجێ بگەیەنن.

ئەمساڵ لە هەرێمی کوردستانەوە، پێنج هەزار و 120 کەس بە رێگای ئاسمانی و وشکانی بەشداری پڕۆسەی حەجیان کردوە، ئەم ژمارەیە بەگوێرەی رێنماییەکانی سعودیە رێکخراوە کە بۆ هەر ملیۆنێک کەس، هەزار کەس دیاری کراوە لەهەر وڵاتێک.