رووداوێکى هاتوچۆ لە قەزاى شێخان
لە نێوان پیکابێک و ئۆپتیمایەک
رووداوێکى هاتوچۆى سەخت شەش بریندار و گیانلەدەستدانێکى لێکەوتەوە
964+
وریا فەتاح
ئەوکاتەى خەڵکى لە شیرینى خەودابوون، رووداوێکى هاتوچۆى سەخت لە رێگاى نێوان هەولێر و دهۆک روویداوە، گیانلەدەستدانێک و شەش بریندار هەبووە.
رووداوەکە بەرەبەیانى ئەمڕۆ هەینى، 30.5.2025 لە رێگاى نێوان هەردوو پارێزگاى هەولێر و دهۆک لە سنوورى قەزاى شێخان روویداوە.
ئازاد تەها، وتەبێژى هاتوچۆى دهۆک لە پەڕەى خۆى بڵاوى کردەوە، رووداوەکە کاتژمێر 2:15 خولەک لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل لە جۆرەکانى کیا ئۆپتیمایەک و پیکابێک لە نزیک ترافیک لایتى چوارریانى شێخان روویداوە.
“کەسێک گیانى لەدەستداوە و شەش برینداریش هەیە”، ئازاد تەها واى وت.
