رووداوێکى هاتوچۆ لە سنوورى زاخۆ
دوو برینداریش هەن
پیکابێک لە کۆنتڕۆڵ دەرچوو و گەنجێک گیانى لەدەست دا
964+
شڤان عەبدوڵا – زاخۆ
لەسەر رێگاى باتیفا بۆ بامەڕنێ، شۆفێرێکى پیکاپ کۆنتڕۆڵى ئۆتۆمبێلەکەى لەدەست دەدات و بەهۆیەوە گەنجێک گیانى لەدەستداوە و دوو کەسى دیکەش بریندارن، کە سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن.
رووداوەکە ئەمشەو پێنجشەممە 29.5.2025، کاتژمێر 9:00 روویداوە.
عەقید بێکەس عەبدولکەریم، بەرپرسی بەشی هاتوچۆی ناو شاری زاخۆ بە 964ـى وت،”بەپێى ئەو زانیارییانەى پێمان گەیشتووە، شۆفێرى پیکابەکە کە گەنجێکى تەمەن 25 ساڵە گیانى لەدەستداوە و دوو کەسى تریش بریندار بوون و سەرجەمیان ئەندامى یەک خێزانن”.
لاى خۆیەوە ئەمیر عەلى، وتەبێژى تەندروستیى زاخۆ بۆ 964 قسەى کرد و وتى،” بریندارەکان گەیشتوونەتە فریاکەوتنى زاخۆ و چارەسەریان بۆ دەکرێت”.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح