رێگای بازیان _ چەمچەماڵ

‎رووداوێكی هاتوچۆ سێ برینداری لێكەوتەوە 

‎ئەحمەد محەمەد _ سلێمانی

‎كاتژمێرێك لەمەوبەر، لە سەر رێگای سەرەكیی بازیان بۆ چەمچەماڵ تاكسییەك و تانكەرێكی سووتەمەنی پێكیاندادا و لە رووداوەكەشدا سێ كەس بریندارن.

‎موقەدەم ئەڵێن كەریم، لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی بازیان بە 964ی وت، رووداوەكە كاتژمێرێك لەمەوبەر لە رێگا سەرەكییەكە و لە ئاستی قەزای بازیان رویداوە و لە ئەنجامیشدا سێ كەس بریندار بوون.

‎وتیشی، رووداوەكە لە جۆری پێكدادان بووە لە نێوان تاكسییەكی جۆری ئۆپڵ و تانكەرێكی سووتەمەنی، لە ئەنجامیشدا شۆفێری تاكسییەكە و دووان لە سەرنشینەكانی برینداربوون و هەمووشیان لە رەگەزی نێرن، تاكسییەكەش زیانی زۆری پێگەیشتووە.

‎وەك باسی دەكات، بریندارەكان دەست و قاچییان شكاوە و رەوانەی نەخۆشخانە كراون، تەندروستیشیان جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانییان نییە.

‎“دوای لێكۆڵینەوەمان لە رووداوەكە، بەپێی هێڵكارییەكانی هاتوچۆ هەڵسەنگاندنمان بۆ كردووە و بڕیاری كۆتایی لەسەر تۆمەتباری رووداوەكە لای دادوەری لێكۆڵینەوە دەبێت”، لێپرسراوی بنكەی هاتوچۆی بازیان وای وت