خەڵک نازانێت کامیان بکڕێت
شووتيى باش و خراپ تێکەڵ بووە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
ئەمساڵ شووتيی باش و خراپ تێکەڵى یەکترى بوون، هەیانە شووتیى باش و شیرینە و نرخەکەى بەرزە، هەیانە شووتییە رەقەیە و نرخەکەى نزمە.
بەوتەى مام حاتەم کە جوتیارێکى سنوورى هەولێرە و قسەى بۆ 964 کردووە،”شووتیى ئەمساڵى هەولێر دوو جۆرە، نەرمە و رەقە، ئەوەش بەهۆى ساردى و گەرمى کەشوهەوا دروست بووە، ئەوەى شووتیى نەرمە بێت شیرینە و بەتامە، نرخەکەى تا 500 دینار دەڕوات، بەڵام شووتیى رەقە هەریەکە و نرخێکە”.
دەشڵێن: شوویتى ئەمساڵى عوزێم باش نییە و شووتى خۆماڵى باشترە.
پێداچوونەوە: وریا فەتاح