کۆنترۆڵکراوە
لە نهۆمی باڵەخانەیەکی گوندی لوبنانی ئاگر کەوتەوە
964+
عەبدولعەزیز خالند – هەولێر
نیوەڕۆی ئەمڕۆ لە یەکێک لە نهۆمی باڵاخانەکانی گوندی لوبنانی ئاگری گرت و هەرزوو لەلایەن کارمەدانی پڕۆژەکە کۆنتڕۆڵ کرا،
سەرچاوەیەک لە نێو پڕۆژەی گوندی لوبنانی بە 964ـێ وت ئاگرەکە لە باڵکۆنی یەکێک لە شوقەکان بووە و تەنها کۆمەڵێک کەلوپەلی ناوماڵ سووتاون لەگەڵ سەقفی باڵکۆنەکە، هەرزوو لەلایەن کارمەندانمانەوە ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ کرا.
بەرگری شارستانیش دەڵێت ، ئاگادار کراینەوە لە هەبوونی حاڵەتێکی ئاگر لە گوندی لوبنانی تیمەکانمان لەگەڵ گەیشتن بەوێ ئاگرەکە کۆنتڕۆڵکرابوو هیچ زەرەر و زیانی گیانی و ئەوتۆی نەبووە.
پێداچوونەوە: توانا نەقی