کەش وهەوا _ هاوین
کەشوهەوا
تۆز و خۆڵەکە لاواز دەبێت و پلەکانی گەرما دادەبەزن
964+
توانا نەقی
بە پێی پێشبینی کەشناسی ئەمڕۆش تۆزو خۆڵ بەردەوامی دەبێت و لە کاتەکانی دوای نیوەڕێوە لاواز دەبێت، پلەکانی گەرماش چەند پلەیەک نزم دەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی بڵاویکردەوە، ئاسامن ساماڵ و پەڵە هەوردەبێت پلەکانی گەرماش 3 بۆ 4 پلە لە ناوچەکانی هەرێم دادەبەزن.
هەرچی پێشبینییە بۆ سبەینێ ئاماژە بەوەکراوە، پلەکانی گەرما لەمڕۆ زیاتر دادەبەن و تا چوار پلەیەکی دیکە کەم دەبنەوە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە 29.5.2025
کەش / ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت , لەگەڵ بوونی تۆز و خۆڵ بەتایبەتی لەناوچەکانی باشووری هەرێم وە هەروەها ناوچەکانی رۆژهەڵاتی هەرێم ( پارێزگای سلێمانی)پاشان بۆ کاتەکانی دوایی نیوەرؤ کاریگەری لاواز دەبێت ئاسمان ئاسایی دەبێتەوە.
خێراى با / لەسەر خۆ – مامناوەند ( 10 – 20 )کم/ک
مەوداى بینین / ( 7 – 9 ) کم دەبێت. لەناوچەکانی بوونی تۆزوخۆڵ لە نێوان ( 2 – 5 ) کم دەبێت .
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا.
پلەکانی گەرما/ نزم دەبێتەوە بە ( 3 – 4 ) بەراوورد بە تۆمارەکانی دوێنی وەک لە وێنەکەدا ئاماژەى پێکراوە .بەرزترین پلەی گەرمای ناوچەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ پێنجشەممە:
هەولێر : 36 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 35 پلەی سیلیزی
دهۆک : 35 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە :39 پلەی سیلیزی
سۆران : 36 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 25 پلەی سیلیزی
گەرمیان :41 پلەی سیلیزی