نرخی نەوت لە بازاڕی جیهانیدا جێگیرە
نزیک بووەتەوە لە 66 دۆلار
نرخی نەوت زیاتر بەربووەوە
964+
توانا نەقی
چەند رۆژێکە نرخی نەوت بەهۆی ئەگەرى زیادکردنى خستنەڕووى نەوت لەلایەن وڵاتانى ئۆپیک پڵەس، رووی لە دابەزین کردووە، بەڵام ئەمڕۆ کەمێک بەرزبووەوە بۆ ئەمڕۆش 65 دۆلاری تێپەڕاندووە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 29.5.2025 لەکاتی کردنەوەی بازاڕی جیهانیی نەوت، نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بە 65 دۆلار و 76 سەنت دیاری کراوە و بەراورد بە دوێنێ ئێوارە نرخەکەی 0.86% بەرزبووەتەوە.
هەروەها یەك بەرمیل نەوتی سووكی تێكساس بە 62 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەى پێوە دەکرێت و نرخەکەی 0.90% بەرزبووەتەوە.
بۆ بڕیاردان لەسەر خستنەڕووى زیاترى قەبارەى نەوت بۆ بازاڕ، بڕیارە کۆتایى ئەم هەفتەیە ئۆپیک پڵەس کۆببێتەوە و ئەوەش نرخی نەوتی لە بازاڕی جیهانیدا ناجێگیر کردووە.