کەرکوک

گەنجێک لە پرۆژەی ئاوی تازە خنکا

964+

کاروان ساڵحی – کەرکوک

دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوار شەممە 28.5.2025 گەنجێکی تەمەن 16ساڵ لە کاتی مەلەکردن لە پرۆژەی ئاوی ناحیەی تازە خنکا دوای جەند کاتژمێرێک تەرمەکەی لە لایەن پۆلیسی رووبارەوە دەرهێنرا.

سەرچاوەیەک لە بنکەی پۆلیسی ناحیەی تازە بە 964ـی وت، ئەیاد خەڵەف دانیشتووی گەڕەکی یەکی حوزەیرانی شاری کەرکوکە لەگەڵ چەند گەنجێکی هاوتەمەنی رۆیشتوون بۆ مەلەکردن و کات بەسەربردن بەڵام لەو پرۆژەیە خنکاوە.

وتیشی، دوای ئاگادار کردنەوەی دەزگا ئەمنیەکان و پۆلیسی رووبارەوانی بە چەند کاتژمێرێک تەرمەکەی دەرهێنرا و رەوانەی پزیشکی دادی کەرکوک کراوە بەمەبەستی توێکاری.

چەند رۆژێک بەر لە ئێستا لە قەزای دووبز سەربازێکی سوپای عیراق لەکاتی رزکارکردنی منداڵە نابیستەکەی لە پرۆژەی ئاوی دووبز سەربازەکە خنکا، بەڕێوەبەری ناحیەکە تیمێکی پۆلیسی هاوبەشی پێکهێنا بۆ چاودێریکردن و رێگری کردن لە مەلەکردن لەو شوێنانەی رێگەپێدراو نییە و بەدیاری کراوی لە لێواری پرۆژەی ئاوی قەزاکە.

پێداچوونەوە: توانا نەقی

دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نە...

دووکرێکار لەکاتی مەلەکردندا خنکان و تەرمی یەکێکیان نەدۆزراوەتەوە