رێكه‌وتنى نێوان ته‌ندروستى و یەکێتی زانایانه
خۆپاراستن له تاى خوێنبه‌ربوون له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانى سۆران باس ده‌كرێت
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
له سۆران، هەڵمەتی بەره‌نگاربونەوەی نه‌خۆشی تای خوێنبەربوون بەردەوامە، به‌ڵام ئاڕاسته‌ى خۆپارێزییه‌كان گۆرانكارى به‌سه‌ردا هاتوو ئه‌مجاره له مینبه‌رى مزگه‌وته‌كانه‌وه رێنمایی و ئامۆژگارییه‌كان بڵاوده‌كرێنه‌وه.
ئەمرۆ چوارشەمە ته‌ندروستى سۆران لەگەل یەکێتی زانایانی ئاینی کوردستان كۆبوونه‌وه و رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌م كاره هاوبه‌شه.
بەسەرپەرشتی هۆبەی کۆنترۆڵکردنی نەخۆشیە گوازراوەکان و پتەوکردنی تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی خۆپاراستنی تەندروستی هەڵسان بە پێشکەش کردنی سمینارێک كه ته‌واوى ماموستا و ئیمام و وتاربێژانی ئیدارەكه ئاماده‌ى بوون و لەسەر بەرنگاربونەوەی تای خوێن بەربوون و چۆنیەتی خۆپاراستن لەم نەخۆشیە گوزراوەیە و به‌مه‌به‌ستى پێدانی رێنمای تەندروستی لە لایه‌ن مامۆستایانی ئاینییه‌وه كه لە مینبه‌رى مزگەوتەکان باس بکرێت و ئاڕاستە ی هاوڵاتیانى بكه‌ن.
داواش لە ته‌واوى کاسبکاران كرا، پابەندی رینمایە تەندروستیەکان بن بۆ خۆپاراستن له‌م نه‌خۆشییه.