نوسینی سەر ئۆتۆمبێلەکانیان وتەی جۆراوجۆرە
هەرچی لە دڵیاندایە لەسەر جامی ئۆتۆمبێلەکانیان دەینوسن
964+
ئەحمەد شەمزین – هەولێر
مۆدێلیكی نوێ پەیدا بووە لە ناو گەنجان ئەویش نووسینی جامی دواوەی ئۆتۆمبێلەكانیان جاهەر یەكەیان بەجۆرێكە و هەندێک جار قسەی ناو دڵی خۆیانە و دەیخەنە سەر جامی ئۆتۆمبێلەکانیان.
محمد سیان خاوەن فرۆشگای جوانكاری ئۆتۆمبێل بۆ 964 وتی”هەموو گەنجن ئەو نووسینانە دەكەن هەیە دەنووسێ دایكم ژیانمە و هەیە دەنووسێ نەمردبام پێی بگەیشتبام”.
بەرێوبەرایەتی هاتووچۆش مەرجی خۆی هەیە بۆ ئەم نووسینانە ئەمرۆ سێشەممە 27.5.2025 عقید هێمن حەمەدەمین وتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر بۆ 964 وتی، هەركەسێك بیەوێت ریكلام بكات دەبێت رێگەپێدان وەرگرێت، نابێت نووسینەكان زۆر دووروو درێژ بێت یاخود پیتەكان بارز و گەورە بێت.
پێداچوونەوە: توانا نەقی