حاڵه‌تێكی فه‌له‌كییه‌و ساڵانه رووده‌دات
ئه‌مڕۆ رۆژ به ستوونى له‌سه‌ر كه‌عبه مایه‌وه و سێبه‌ریش بزربوو
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر حه‌ره‌مى كه‌عبه له وڵاتى سعودیا، رۆژ به ستوونى له‌سه‌ر كه‌عبه مایه‌وه و سێبه‌ریش نه‌ما، ئه‌مه حاڵه‌تێكی فه‌له‌كییه‌و ساڵانه له نیوه‌ى دووه‌مى مانگى ئایار رووده‌دات.
ستوونبوونه‌كه‌ى رۆژ له‌گه‌ڵ نوێژى نیوه‌ڕۆ له كاتژمێر 12:18 خوله‌كى نیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد كه ده‌كاته كاتژمێر (9:18 بەیانی بەكاتی گرینێچ).
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی كۆمەڵەی فەلەكی لە جەددە، ستوونبوونی تەواوەتی خۆر لە ئاسمانی مەكکەدا، لە نزمترین خاڵی خۆیدا دەبێت و پلەی 90 دروست دەكات و سێبەری كەعبە و تەواوی تەنەكانی تری ناو كەعبە بزر دەبن و نامێنن.
دیاردەی ستوونبوونی تەواوەتی رۆژ لە ئەنجامی هه‌ڵكه‌وته‌ى شوێنی كەعبەوە دێت، كە دەكەوێتە نێوان هێڵی ئیستوائیی و خولگه‌ی سەرەتان، ئه‌مه به‌س بۆ كه‌عبه نییه، به‌ڵكو به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه هه‌ر شوێنێكی دیكه‌ى جیهان كه‌وتبێتە سەر هەمان هێڵی پانییەوە، هەمان دیاردە دەبینن.
ساڵى پاریش به‌هه‌مان شێوه له‌هه‌مكان كاتژمێرى رۆژى 27.5.2024 روویدا.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ى كۆمەڵەی فەلەكی لە جەددە ئه‌وه‌ش هاتووه، كه ئه‌م دیارده فه‌له‌كییه‌ى ئه‌مڕۆ سبه‌ینێ چوارشه‌ممه‌ش له‌هه‌مان كاتدا به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ستنوونبوونه‌كه‌ى خۆر وه‌كو ئه‌وه‌ى ئه‌مڕۆ پلەی 90 دروست ناكات به‌ڵكو پله‌كه‌ى كه‌متر ده‌بێته‌وه بۆ 89.54 .
باس له‌وه‌شكراوه كه جگه له‌م رێكه‌وته‌ى ئه‌مڕۆ كه ئه‌م حاڵه‌ته‌ى تێدا روویداوه، زۆرجرارن ساڵانه له‌كاتێكی دیكه‌ى ساڵیش‌دا رووده‌دات ئه‌ویش له‌ناوه‌ڕاستى مانگى حوزه‌یرانه.