نووسراو ئاراستەی 13 پارێزگا کراوە

زەوی دەدرێتە 39 هەزار ئاوارەی کەرکوک 

964+
کاروان ساڵحی-کەرکوک

بڕیارە زەوى بدرێت بە ئاوارە گەڕاوەکانى کەرکوک، بۆ ئەو مەبەستە سەرۆکی لیژنەی باڵای مادەی 140 نوسراوی فەرمی ئاراستەی 13 پارێزگا کردووە بە هەرێمی کوردستانیشەوە.

کاکە رەش سدیق بەرپرسی ئۆفێسی کەرکوکی مادی 140 بە 964ـی وت،” نوسراو هاتوە کە دەبێت زەوى بدرێت بەو کەرکوکییە کوردانەى ئاوارەى شارەکانى هەرێمى کوردستان بوون”.

وەک باسى دەکات، ئاوارەکان  بڕى 10 ملیۆنەکەیان وەرگرتووە، لە ئێستاشدا بڕیاردراوە 39 هەزار خێزانى تر پارچە زەویان پێبدرێت.

ئاشکراشى کرد ئەو 7 هەزار خێزانەى قەرەبووەکەیان وەرنەگرتووە، ناویان دەچێتە لیستەکەوە.

“هەرعەرەبێک هاوردە کە گەڕاوەتەوە شوێنی خۆی بڕی 20 ملیۆن دینار و پارچەیەک زەوی لە شارەکەی خۆی وەرگرتوە”، کاکەڕەش سدیق واى وت.

پێداچوونەوە: وریا فەتاح

سبەینێ دادگاى فیدڕاڵى لەسەر سکاڵاى جوتیارانى سەرگەڕان...

سبەینێ دادگاى فیدڕاڵى لەسەر سکاڵاى جوتیارانى سەرگەڕان و داقوق کۆدەبێتەوە