وەرزی دروێنەیە و لە ترسی ئاگر چەند تیمێکی گەڕۆکیان دانا

بەرگريی شارستانی هەولێر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند

964+

عەبدولعەزیز خالند – هەولێر

لە چەند رۆژی رابردوودا چەند جارێک ئاگر لە دەغڵ و دانی جوتیارانی دەشتی هەولێر کەوتەوە و زیانێکی زۆری پێگەیاندن، ئێستاش وەرزی دروێنەیە و لەترسی سەرهەڵدانەوەی ئاگری تر، بەرگری شارستانی هەولێر حاڵەتی ئامادەباشی راگەیاند و چەند تیمێکی گەڕۆکی دانا.

شاخەوان سەعی٫ وتەبێژی بەرگری شارستانی هەولێر بە 964ـی وت، “وەک هەموو ساڵێک پلانی هاوینەمان لە 15ـی مانگی پێنجەوە دەستپێدەکات تاوەکو 1ـی مانگی حەوت،  هەولێرمان کردووەتە چوار بەشی سەرەکی و تیمەکانمان زیاتر لەو شوێنانە جێگیر کردووە کە بنکەی ئاگرکوژێنەوەیان لێ نیه”.

ئاماژەی بەوەشکرد، 15 تیمی گەڕۆکیان داناوە و هەر تیمێک سێ کارمەند و شۆفێرێکی هەیە، ئەمە جگە لەوەی سەرجەم بنکەکانی دیکەی پارێزگای هەولێر لە حاڵەتی ئامادەباشیدان تا ئەو کاتەی وەرزی دروێنە کۆتایی دێت.

دەربارەی ئاگرە گەورەکەی ناحیەی شەمامکیش، شاخەوان سەعید وتی، لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ ئەوەی زەرەر و زیانەکان دیاری بکات و دواتر بەپێی راپۆرتی ئەوان جوتیاران قەرەبوو بکرێنەوە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئاگرەكەی سنووری شەمامک 100 دۆنم دەغڵودانی سووتاند

ئاگرەكەی سنووری شەمامک 100 دۆنم دەغڵودانی سووتاند

لە گوندێکی ناحیەی شەمامک ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە

لە گوندێکی ناحیەی شەمامک ئاگرێکی گەورە کەوتووەتەوە