"کاتێک نابەرپرسیارێتی لە لوتکەدا دەبێت"

کلێنێکس شەقامی 120 مەتری هەولێری داپۆشی

964+

شۆڕش قادری

بەشێوەیەکی زۆر ناشارستانی و نابەرپرسیارانە، بڕێکی زۆر کلێنێکس فڕێدرایە سەر شەقامی 120 مەتری هەولێر و دواتر لەلایەن تیمەکانی ژینگەپارێزی شارەکەوە هەڵگیرایەوە.

ژیار جەلال بەڕێوەبەری ژینگەپارێزی هەولێر بە 964ـی وت، “ئەم بەیانیە بڕێکی ئێجگار زۆر کلێنێکس لەسەر شەقامی 120ـی هەولێر فڕێدراوە کە دەبێتەهۆی ماندووبوونێکی زۆری ژینگەپارێزان، تا ئەو بڕە زۆرە کلێنێکسە پاک دەکرێتەوە”.

ئاماژەی بەوەش کرد، هەموو کێلێنێکسەکان لەلایەن تیمەکانیان هەڵگیراوەتەوە و ناوەڕاست و سەر شەقامەکە پاککراوەتەوە.

ژیار جەلال وتیشی، تا ئێستا هۆکاری ئەو کارە یان ئەو کەسەی کلێنێکسەکانی فڕێداوە، دیار نییە و ئەگەر بدۆزرێتەوە، بەدڵنیاییەوە، لێپێچینەوەی لەگەڵدا دەکرێت.

ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە

ژینگەپارێزی هەولێر سەر و ژێری پردەکانی پاک کردەوە

ژینگەپارێزی هەولێر: ژمارەیەک سەگی بێلانە بە شێوەیەکی ن...

ژینگەپارێزی هەولێر: ژمارەیەک سەگی بێلانە بە شێوەیەکی نامرۆڤانە کۆکراونەتەوە