سوێسکەکان بە سروشت شاد کرانەوە

لە قەرەهەنجیر سێ کەس بە 15 سوێسکەوە دەستگیر کران

964+

شۆڕش قادری

لە قەرەهەنجیر سێ کەس بە 15 سوێسکەوە دەستگیر کران، سوێسکەکان ئازاد کران و بە سروشت شاد کرانەوە.

هاشم عەلی وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی دارستان و ژینگەی گەرمیان بە 964ـی وت، سێ تۆمەتبار لەلایەن بەشی پۆلیسی دارستان و ژینگەی قەرەهەنجیرەوە دەستگیر کراون کە  15 باڵندەیان لە جۆری سوێسکە پێبووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تۆمەتباران سەرجەم کەڵوپەلەکانیان کە کەرەستەی راوکردن بوون، لێ زەوت کراوە و رێکاری یاساییان بەرامبەر گیراوەتەبەر.

هاشم عەلی وتیشی، هەر 15 سوێسکەکە ئازاد کراون وگەڕێنراونەتەوە بۆ نێو سروشت و ژینگەی ناوچەکە.

بۆ خواردنی سێ سوێسکە خۆیان بەگرتندا

بۆ خواردنی سێ سوێسکە خۆیان بەگرتندا

لە سێ رۆژدا پێنج کەس لەسەر راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دە...

لە سێ رۆژدا پێنج کەس لەسەر راوى ئاژەڵ و باڵندەى کێوى دەستگیر کراون