(خیار)ـه‌كه‌ى دهۆک فه‌رمانگه‌ى دیكه‌شی هێنایه ده‌نگ
كه‌ى به‌كارهێنانى ماده كیمیاییه‌كانی کشتوکاڵ شێرپه‌نجه دروست ده‌كەن؟
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى ئه‌و ده‌نگۆیه‌ى كه گوایه به‌رهه‌مى ئه‌مساڵى (خیار) له دهۆك به‌هۆى به‌كارهێنانى ماده‌ى كیمیایی قه‌ده‌غه‌كراو بۆ خواردن دروست نییه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆک ئه‌و قسه‌یه‌ى به “دوور له راستى” وه‌سف كرد، ئێستاش فه‌رمانگه‌یه‌كی دیكه‌ى حكومه‌ت هاتووه‌ته ده‌نگ و ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه كه له چ كاتێكدا به‌كارهێنانى ماده كیمیاییه‌كان شێرپه‌نجه له كشتوكاڵ دروست ده‌كات؟
ده‌نگۆكه له میدیایه‌ک وه‌ک راپۆرت بڵاوكرابووه‌وه، دوێنێ ئه‌حمه‌د جه‌میل به‌ڕێوه‌به‌رى گشتیى كشتو‌كاڵى دهۆک بێ ئه‌وه‌ى ناوى میدیاكه بهێنێت، ئه‌مه‌ى به بوختان بۆ (خیار)ـى پارێزگاكه‌ى باس كرد و لە رێگەی 964 یشەوە ره‌تیكرده‌وه كه ئه‌و جۆره مادده‌یه‌ى له راپۆرته‌كه باسكراوه، له سنوورى دهۆک بفرۆشرێت، چونکە قه‌ده‌غه كراوه.
سه‌عدوڵا دۆسكى، به‌ڕێوه‌به‌رى رێنمایی كشتو‌كاڵى ئه‌و پارێزگایه بۆ 964 ئه‌وه‌ى روونكرده‌وه، ئه‌وه‌ى له راپۆرته‌كه باسكراوه دووره له راستییه‌وه، چونكه له رێگه‌ى لیژنه‌كانى چاودێرییه‌وه به‌رده‌وام سه‌ردانى ئه‌و شوێنانه ده‌كه‌ن، كه مادده‌ى كیمیایی و قڕكه‌ر به جوتیاران ده‌فرۆشن و ئه‌و جۆره مادده قه‌ده‌غه‌كراوه‌یان لێ نییه.
رێنمایی كشتو‌كاڵى دهۆک له چه‌ند خاڵێكدا ئه‌وه‌ى روونكردووه‌ته‌وه، كه له چ كاتێک به‌كارهێنانى مادده‌ى كیمیایی له كشتوكاڵ شێرپه‌نجه دروست ده‌كه‌ن.
ئیتیفۆن: بۆ پێگه‌یشتنى به‌رهه‌مى كشتو‌كاڵى به‌كار ده‌هێندرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاد له پێویست به‌كارهێندرا، ئه‌وا پاشماوه‌ى مه‌ترسیدار جێده‌هێڵێت.
کالیسیۆم کارباید: مادده‌یه‌كى قه‌ده‌غه‌كراوه له هه‌ندێك وڵات‌دا، زۆرجاران بۆ پێگه‌یاندنى میوه له‌وانه‌ش مۆز و مانگۆ به‌كارده‌هێندرێت، ئه‌گه‌رى هه‌یه شوێنه‌وارى ژه‌هراوى جێبهێڵێت.
نیترات و نیتریت: وه‌ک په‌یین بۆ كشتوكاڵ به‌كارده‌هێندرێن، به‌ڵام زیاد له پێویست به‌كارهێنانى زیانى ته‌ندروستى جێده‌هێڵێت.
قڕکەر: ره‌نگه به‌شێك له مادده قڕكه‌ره‌كان له پێكهاته‌كانیاندا تێكه‌ڵه‌یه‌كی ژه‌هراوییان هه‌بێت و كاریگه‌رى له‌سه‌ر ته‌ندروستى مرۆڤ په‌یدا بكات به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر جوتیاره‌كه پابه‌ند نه‌بێت به‌و ماوه‌یه‌ى بۆى داندراوه بۆ چنینه‌وه‌ى به‌رهه‌مه‌كه‌ى.