هەواڵەکان
جوتیارانى هەڵەبجە و شارەزوو نیگەرانن و ژمارەیەک فەرمانبەریش 10 مانگە بێ موچەن
ژووری هەواڵ
هەرچەندە جیاواز لە هەموو ناوچەکانى دیکەى کوردستان، ئەمساڵ بۆ جوتیارانى دەشتى شارەزوور و هەڵەبجە ساڵێکى تەڕوو تۆڵ بوو، وەکخۆیان دەڵێن بەرهەمى گەنمیان نەک کەمى نەکردووە بەڵکوو زیادى کردووە، بەڵام نیگەرانن لە کەمکردنەوەى وەرگرتنى گەنم لەلایەن سایلۆکانەوە.
“تۆ سەیرکە 10 مانگ بێت دامەزرابیت و دەوامت کردبێت کەچى سفتاحى یەک موچەت نەکردبێت، لە کوێى دنیادا بەم شێوەیەیە”، ئەمە قسەى فەرمانبەرانى گرێبەستە کە ئەمڕۆ لە ئیدارەى راپەڕین گردبوونەوە.
شۆفێرێک مۆڵەتى نەبوو کەچى کەتنیشى نایەوە، باسى ئەو رووداوەتان بۆ دەکەم کە ئەمڕۆ لەناوجەرگەى سلێمانى روویدا.
باوکەکە لە زیندانە و دایک بەهۆى ناکۆکى لەگەڵ ماڵە خەزورانى ئامادەنییە بیانگرێتە خۆیە، ئەمە چیرۆکى راستەقینەى پێنج منداڵى کەرکوکییە کە دوانیان کچن و گەورەکەیان 15 ساڵە و بێ حاڵ و ماڵ ماونەتەوە و خانەى بێسەرپەرشتانیش نایانگرێتە خۆى.