"سیناریۆ بوو"

مەترسن هیچ رووی نەداوە؛ ئەمبوڵانسەکان بۆ راهێنان و تاقیکاری دەرکەوتن

964+

دیلان محەمەد – سلێمانی

ئەو ئەمبوڵانسانەی لەناو شاری سلێمانی دەرکەوتن، بۆ راهێنان و تاقیکاری تیمەکانی نەخۆشخانەی شار بووە و هیچ رووداوێکی نەخوازراو رووی نەداوە.

بەیانی ئەمڕۆ ژمارەیەک ئەمبوڵانس لەناو شاری سلێمانی بینران و ئەوەش نیگەرانی لای دانیشتووانی شارەکە دروست کرد، 964 بەدواداچوونی بۆ بابەتە کرد و دەرکەوت کە راهێنان بووە و بۆ دڵنیابوونەوە لە ئاستی ئامادەیی تیمەکانی فریاکەوتنی خێرای نەخۆشخانەی شار و لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکییەوە ئەنجام دراوە.

ئومێد هیدایەت جێگری بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی شار بە 964ـی وت، ئەو کارە لەلایەن رێکخراوێکی ئەمریکییەوە بۆ هەڵسەنگاندنی کارمەند و نەخۆشخانەکەیان لەکاتی رووبەڕووبوونەوەی حاڵەتە لەناکاوەکان، ئەنجامدراوە.

باسی لەوەشکرد، بە سەرپەرشتی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی و بە هاوکاری سەنتەری 122 ئۆپراسیۆنەکەیان ئەنجامداوە و بەسەرکەوتوویی مامەڵەیان لەگەڵ رووداوەکەدا کردووە.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

ئەمبوڵانسێک تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو

ئەمبوڵانسێک تووشى رووداوى هاتووچۆ بوو