بینای وەزارەتی خوێندنی باڵا وێنە: 964
لە دوو رۆژدا
خوێندنی باڵا بۆ دەرچووانی بەشە پزیشکییەکان: فەرمانی دەرچوون ئامادە بکەن
964+
ژووری هەواڵ
وەزارەتی خوێندنی باڵا دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم ئاگادار دەکاتەوە لە دوو رۆژدا فەرمانی دەرچوون بە زمانی عەرەبی ئامادە بکەن.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانسی، نوسراوێکی ئاڕاستەی سەرجەم زانکۆ حکومی و ئەهلییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم کردووە و داوایانلێدەکات پێویستە لە ماوەى دوو رۆژدا فەرمانى زانکۆیی دەربکەن بۆ دەرچووانى 2023-2024ـی بەشە پزیشکی و تەندروستییەکان.
دەبێت فەرمانەکە بە زمانى عەرەبى و فایلى pdf بێت و ناو و زانیارى دەرچووان بە فایلى Excel لەسەر CD ئامادە بکرێت.
هۆکاری دەرچوونی ئەم گشتاندنە ئەنجامدانی گۆڕانکارییە لەو خشتەیەی کە پێشتر هەبوو لەلایەن وەزارەتی تەندروستیی عێراق.
بڕیارە دەرچووانی بەشە پزیشکییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم بۆ ساڵی خوێندنی 2023-2024 دابمەزرێن، بەڵام تاوەکو ئێستا هیچ وادەیەک بۆ دەرکردنی ئەو بڕیارە نییە و پێشتریش تەندروستیی عێراق داوای ناوەکانی کردبوو.