ئه‌م مادانه له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ت دامه‌نێ!
هاتوچۆى سۆران ئامۆژگاری له‌باره‌ى شەپۆلی تۆز و گەرمای هاوین بۆ شۆفێران بڵاوده‌كاته‌وه
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
هاتوچۆى ئیداره‌ى سۆران چه‌ند ئامۆژگارى و رێنماییه‌ك بۆ شۆفێران بڵاوده‌كاته‌وه كه تایبه‌تن به شه‌پۆڵى تۆز و گه‌رماى هاوین، له‌وانه‌ش هه‌ندێك ماده‌ى به‌قه‌ده‌غه زانیوه كه شۆفێر له‌و كاتانه‌دا له‌ناو \ۆتۆمبێله‌كه‌یدا هه‌بێت.
ئامۆژگارى و رێنماییه‌كان له‌لایه‌ن مقدمی هاتوچۆ عه‌دنان عوبێد ده‌روێش، بەڕێوەبەری بەشی موڵەتی شوفێری له هاتوچۆى ئیدارەی سۆران، بڵاوكراوه‌ته‌وه.
پێویستە لێخوڕینی ئۆتۆمبێل لە کاتی شەپۆڵی تۆزدا رێوشوێنی خۆپارێزی پێویست بگیرێتەبەر و باشترین رێنماییش كه جێبه‌جێ بكرێت، بریتین له
– مەودایەکی سەلامەت جێبهێڵە
– دوورکەوتنەوە لە خێرایی لێخوڕین
– دڵنیابوون لەوەی هەموو گڵۆپی ئۆتۆمبێلەکان کاردەکەن.
– هێڵەکان مەگۆڕن مەگەر پێویست بکات و دوای بەکارهێنانی سیگناڵەکە.
– پەنجەرەکان دابخە
– بەکارهێنانی تایبەتمەندی سووڕانەوەی هەوا لەناو ئۆتۆمبێلەکەدا
– لە کاتی پێویستدا سیگناڵی ئاگادارکردنەوەی فلاش بەکاربهێنە.
لەگەڵ بەرزبوونەوەی پلەکانی گەرماش لە وەرزی هاویندا، گرنگە شۆفێران دڵنیابن لەوەی ئۆتۆمبێلەکەى دوور بێت لەو مادانەی کە کارلێک لەگەڵ گەرمادا دروستدەکەن، كه بریتین لە:
بۆن و معه‌ته‌ر، لایتەر، دەفری پەستاندار، پاتری و پاوەر بانک، سلندەری غاز و چەرخ.