چەند دیمەنێکی بەهاریی دەڤەری برادۆست – وێنە؛ فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
گەرمیان و کەرکوک 40 پلەی سیلیزی تێدەپەڕێنن
پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و تۆز و خۆڵێکی کەمیش دەبینرێت
964+
شۆڕش قادری
ئەمڕۆ تۆز و خۆڵێکی کەم لە بەشێک لە ناوچەکانی کوردستان دەبینرێ و کەشەکە کەمێک فێنک دەبێت، بەڵام سبەی پلەی گەرما بەرزتر دەبێتەوە و لە گەرمیان و کەرکوک دەچێتە سەروو 40 پلەی سیلیزی.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 20.5.2025 ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک لە هەندێک لە ناوچەکانی کوردستان.
بۆ سبەی چوارشەممەش کەشەکە گۆڕانکاری ئەوتۆ بەخۆیەوە نابینێت، تەنیا پلەی گەرما نزیکەی سێ پلە بەرزدەبێتەوە و لە گەرمیان و کەرکوکیش دەچێت سەروو 40 پلەی سیلیزی.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 34 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 33 پلەی سیلیزی
دهۆک: 34 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 38 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 34 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 36 پلەی سیلیزی
سۆران: 32 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 40 پلەی سیلیزی