دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون

رووداوە سەختەکەی بەحرکە پرسەی بۆ دوو خێزان دروستکرد

ئەحمەد شەمزین – هەولێر

بە هۆی رووداوێکی سەختی هاتوچۆوە لەسەر شەقامی سەرەکی بەحرکەی سەر بە هەولێر دوو کەس گیانیان لەدەستدا و سێ کەسیش بریندار بوون.

رووداوەکە کاتژمێر 6:30ـى خولەکی ئێوارەی ئەمڕۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێکە جۆری نیسان و لاندگرۆزەرێک روویداوە.

د. ئارام عەلی بەرێوەبەری پەیمانگای پزیشكی دادی هەولێر  بۆ 964 ی پشتڕاسکردەوە کە دوو تەرمی ئەم رووداوە لە پزیشكی دادی بەرێكراون بۆ مزگەوتی گرد جۆتیار.

بە قسەی شایەتحاڵەکان لەناو ئۆتۆمبێلی نیسانەکە سێ کەس هەبووە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و سێیەمیشیان بریندارە لەناو ئۆتۆمبێلی لاندگرۆزەرەکەش دوو هاوڵاتی بریندار بوونە.

پێداچوونەوە؛ فەرهاد حەسەن