هەڵمەتێک بۆ ئەو ئیشە دەستیپێکرد

رێڕەوەکانی لافاو لە کەلار رێکدەخرێنەوە

شۆڕش قادری

رێڕەوەکانی لافاو لە کەلار رێکدەخرێنەوە و ئەمڕۆ هەڵمەتێک بۆ ئەنجامدانی ئەو کارە دەستیپێکردووە.

دوێنێ چوارشەممە 17.12.2025 لە دیوانی قایمقامیەتی کەلار بڕیار لەسەر ئەنجامدانی هەڵمەتێکی فراوان درا بۆ بەهێزکردن و پاککردنەوەی ڕێڕەوەکانی لافاو، ئەمڕۆ قایمقامیەتی کەلار چەند وێنەیەکی کارکردنی تیمەکانیانی داناو و نووسیویەتی، راستەوخۆ بە ئامێرەکانیان چوونەتە شوێنی مەبەست و لە چەمی گازینۆوە دەستیان بە کارکردن کردووە.

ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو هەڵمەتە بەردەوامی دەبێت و بەپێی ئەو پلانەی دانراوە، سەرجەم ئەو شوێنانە دەگرێتەوە کە پێویستیان بە چاککردن و بەهێزکردن هەیە، هەر لە گەڕەکی ئازادی و گۆران تا دەگاتە سەید خەلیل.

قایمقامیەتی کەلار ئەو کارە بە ئامانجی دوورخستنەوەی مەترسی لافاو و پاراستنی سەلامەتی هاوڵاتیان ئەنجام دەدات.