چەند دیمەنێکی تاڤگەی کانیبەست و ناحیەی قەسرێ لە دەڤەری باڵەکایەتی – وێنە: فەرمانگەی میدیا و زانیاری هەرێم
پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە
تۆز و خۆڵ کەم دەبێتەوە و لە هەندێک ناوچەش باران دەبارێت
964+
شۆڕش قادری
تۆز و خۆڵەکە کەم دەبێتەوە و ئاسمان وردە وردە ساف و روون دەبێتەوە، لە هەندێک ناوچەش باران دەبارێت، بەڵام پلەی گەرما بەرزدەبێتەوە و ئیدی بە تەمای جەوی فێنک مەبن.
بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ سێشەممە 6.5.2025 ئاسمان نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بوونى تۆزێکى سووک، لە سەنتەرى قەزا و ناحیەکانى ناوچە شاخاوییەکانى سنووری پارێزگاى هەولێر و دهۆک ئەگەری بارانبارین هەیە و لە دواى نیوەڕۆ کاریگەرى بەرزبوونەوەى تۆز وخۆڵ کەمتر دەبێت و زیادبوونى خێرایی باـش کۆتایى دێت، پلەی گەرماش سێ بۆ پێنج پلە بەرزدەبێتەوە.
بۆ سبەی چوارشەمەش، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت، لە ناوچە سنوورییەکانی باکووری کوردستانیش، ئەگەری تاوەباران و هەورە بروسکە هەیە، پلەی گەرماش نزیکەی سێ پلەی دیکە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ بەرزتر دەبێتەوە.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 23 پلەی سیلیزی
دهۆک: 25 پلەی سیلیزی
کەرکوک: 27 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 25 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 22 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 28 پلەی سیلیزی