سەروو 7 ملیار دینارى تێدەچێت

هۆڵێکى رۆشنبیرى مۆدێرن لە بەردەڕەش دروستدەکرێت

وریا فەتاح

قەزاى بەردەڕەش خەریکە دەبێت بە خاوەنى هۆڵێکى رۆشنبیرى و لە ئێستا 33%ـى بیناى پڕۆژەکە جێبەجێکراوە.

حکومەتى هەرێمى کوردستان بڵاوى کردەوە، هۆڵى رۆشنبیرى و بیرەوەرى بەردەڕەش کە بەشێوەیەکى مۆدێرن لەسەنتەرى قەزاکە دروست دەکرێت، لەئێستادا 33%ـى کارەکانى جێبەجێکراوە.

پڕۆژەمە 7 ملیار و 348 ملیۆن دینارى تێدەچێت و لەسەر رووبەرى 40 هەزار مەتر دورست دەکرێت.

جەختیشکراوەتەوە کە بەتەواووبونى، هۆڵەکە دەبێتە ناوەندێکى گرنگى بەڕێوەچوونى چالاکییە جۆراوجۆرەکانى قەزاکە.