وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێم:
لیستی موچەی مانگی پێنج رادەستی بەغدا کرا
964+
شۆڕش قادری
لیستی موچەی مانگی پێنجی موچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان رادەستی وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کرا.
کەمێک لەمەوبەر وەزارەتی دارایی و ئابووری حکومەتی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە 25.5.2025 لیستی موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لەلایەن تیمی تەکنیکی وەزارەتەکەوە، رادەستی فەرمانگەی ژمێریاری وەزارەتی دارایی حکومەتی فیدراڵ کراوە.
هەرچەندە موچەی مانگی رابردوو نزیکەی 45 رۆژ دواکەوت، بەڵام پێدەچێت ئەم مانگە لەکاتی خۆیدا و پێش جەژنی قوربان دابەش بکرێت، ئەمساڵ تا ئێستا موچەخۆران موچەی سەرجەم مانگەکانیان وەرگرتووە، بەڵام موچەی مانگی 12ـی ساڵی رابردوو هێشتا هیچ خەبەرێکی نییە و کەس باسی ناکات.