وەزارەتى پەروەردە بڕیاریدا

ئەمساڵ یەکەم و دووەم و سێیەم پۆلى 12 راناگەینرێت

964+

وریا فەتاح

وەزارەتى پەروەردە چەند بڕیارێکى دەرکرد و بەپێى یەکێک لە بڕیارەکان، بۆ راگەیاندنى ئەنجامەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى، هیچ کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجام نادەن و بە رێگەى دیجیتاڵى نمرەى قوتابیان رادەگەیەنرێت.

بەپێى نوسراوێک کە واژۆى د. سەیوان عەلى سەرۆکى لیژنەى باڵاى لەسەرە و ئاراستەى بەڕێوەبەرایەتی گشتى پەروەردەکانى هەرێم کراوە، تێیدا چەند بڕیارێک لەبارەى راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى بۆ ئەمساڵى خوێندن دەکراوە.

بەپێى یەکێک لە بڕیارەکان، بۆ راگەیاندنى ئەنجامەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە، هیچ جۆرە کۆنگرەیەکى رۆژنامەوانى ئەنجام نادرێت، وەزارەت بەرێگەى دیجیتاڵى نمرەى قوتابیان و خوێندکاران رادەگەیەنێت.

جەختیشکراوەتەوە، هیچ پێوەرێک لەسەر ئاستى تاک بۆ ناساندنى ئاستەکانى (یەکەم، دووەم، سێیەم) و هیچ پلەبەندییەک راناگەیەنرێت، سەرجەم پەروەردە گشتییەکان و پەروەردەى قەزاکان و قوتابخانە پابەندى ئەم بڕیارە دەبن.

هۆشداریش بە پەروەردە و قوتابخانەکان دەدات کە پابەندى ئەو بڕیارانەبن و هیچ جۆرە خەڵاتکردن و مەراسیمێک ئەنجام نەدەن، خۆ ئەگەر پابەند نەبن، وەزارەتى پەروەردە دەڵێت: رێکارى یاسایى و کارگێڕى دەگرنەبەر.

هەر بەپێى بڕیارەکان، بنەماى هەڵسەنگاندن دەگۆڕێت بۆ شێوازێکى زانستیانەتر لەسەر بنەماى:

یەکەم: رێژە و تێکڕاى نمرەى دەرچوونى قوتابیان، هەر قوتابخانەیەک لەپاش راگەیاندنى ئەنجامى تاقیکردنەوەکانى خولى دووەم، نمرەکان دەبێتە پێوەر بۆ دیاریکردنى ئاستى زانستى قوتابخانە، پاشان ئەنجامەکان بۆ پەروەردەى گشتى و پەروەردەى قەزا،  دەنێردرێن.

دوەم: نمرەى پێوانەیى و تێکڕایى ژمێرەیى هەر بابەتێک لە بابەتەکانى پۆلى 12ـى ئامادەیى بە هەموو بەشەکانییەوە، لە پاش تەواوبوونى خولى دووەم دەبێتە بنەماى هەڵسەنگاندنى مامۆستاى هەر بابەتێک.

یەکەمى سەر ئاستى هەرێم قسە بۆ 964 دەکات

یەکەمى سەر ئاستى هەرێم قسە بۆ 964 دەکات