لە کۆیە

منداڵێکی تەمەن سێ ساڵ ئۆتۆمبێل لێیدا و گیانی لەدەستدا

گۆڤەند فەتاح – کۆیە

لە گەڕەکی کەکۆنی قەزای کۆیە، ئۆتۆمبێلێک لە منداڵێکی تەمەن سێ ساڵانیدا و گیانی لەدەستدا.

هاوکار عەلی بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستیی کۆیە، بە 964ـی وت، “رووداوەکە ئێوارە ئەمڕۆ شەممە 24.5.2025 روویداوە و دوای گەیاندنی بە نەخۆشخانە، منداڵەکە بە هۆی سەختی برینەکەیەوە گیانی لەدەستداوە”.

ئاماژەی بەوەشکرد، منداڵەکە ناوی (م.س)ـیە و دوای رێکارەکانی بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر خالید، تەرمەکەی نێردراوە بۆ پزیشکی دادیی کۆیە و دواتر رادەستی خێزانەکەی کراوەتەوە.

‎پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری