"ریسک و مەترسیان زۆرە"

“مامەڵەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان حەرامە”

964+

دەشتی عارف – هەولێر

بەقسەی شارەزایەکی بواری ئایینی و مامۆستایەکی زانکۆ، مامەلەکردن بە دراوە ئەلیکترۆنییەکان حەرامە و کارپێکردنیان جاییز نییە.

د. خالید محەمەد، دکتۆرا لە فیقهی بەراورد و مامۆستای زانکۆ لە بەشی یاسا بە 964ـی وت، “لە رووی شەرعەوە دراوی گریمانەیی لەئێستادا لە بەهێزترینیانەوە کە بیت کۆینە تا لاوازترینیان کە پایە، مامەڵە پێکردنیان حەرامە، هۆکارەکەشی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە دەزگایەکی فەرمی یان بانکێکی نێودەوڵەتی دەریان ناکات”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمەڵێک دامەزراوەی فەیک و ساختە لە پشت ئەو دراوانەوەن، بۆیە مامەڵە پێکردنیان مەترسی و ریسکی زۆری هەیە.

باسی لەوەشکرد، هەرکاتێک دەوڵەتێک دراوێکی دروست کرد و خۆیکرد بە خاوەنی و لەلایەن بانکی ناوەندی ناسێنرا و لەبازاڕدا بوو بەنرخ بۆ کاڵاکان، ئەو دراوە شەرعی دەبێت.

د. خالید محەمەد داوایشی لە هاوڵاتیان کرد خۆیان بەدوور بگرن لە مامەڵەکردن بەو دراوانە بۆئەوەی تووشی زەرەر و زیان نەبن.

پێداچوونەوە؛ شۆڕش قادری

گرووپە ساختەچییەکانی بازاڕی فۆڕێکس و دراوە ئەلیکترۆنی...

گرووپە ساختەچییەکانی بازاڕی فۆڕێکس و دراوە ئەلیکترۆنییەکان رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە