دوو رۆژی گەرم و خۆشمان لەپێشە

خۆر بەدەرەوەیە و پلەکانی گەرما بەرز دەبنەوە

964+

ژێوار خدر

گەرماکە کردی بە جدی و ئیتر بەرەبەرە کەشەکە بە تەواوی دەگۆڕێت بۆ کەشێکی هاوینی، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێمیش ئەمڕۆ پلەکانی گەرما بەرزتر دەبنەوە بەراورد بە دوێنێ و ئیتر سبەی ماڵی سەیران و گەشتە بۆ ناوچە فێنکەکان.

بەپێی ئەوەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێم باسی دەکات، ئەمڕۆ پێنجشەممە 22.5.2025، ئاسمان ساماڵ دەبێت لە هەندێ ناوچە پەڵەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش کەمێک بەرزتر دەبن بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنی .

سبەی هەینیش، ئاسمان لە نێوان پەڵەهەور و نیمچەهەور دەبێت، پلەکانی گەرماش نزیک دەبنەوە لەوانەی ئەمڕۆ

فەرموون ئەمەش لیستی پلەی گەرمای پێشبینیکراوە لە شارەکانی هەرێم بۆ ئەمڕۆ

هەولێر: 38 پلەی سیلیزی

سلێمانی: 36 پلەی سیلیزی

دهۆک: 38 پلەی سیلیزی

کەرکوک: 39 پلەی سیلیزی

زاخۆ: 39 پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: 41 پلەی سیلیزی

سۆران : 35 پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: 25 پلەی سیلیزی

گەرمیان: 44 پلەی سیلیزی

پلەکانی گەرما بەرزن و ئاسمانیش پاک نییە

پلەکانی گەرما بەرزن و ئاسمانیش پاک نییە