"هەماهەنگی پڕۆسەکەی ئاسان کرد"

بەرپرسانی سعودییە؛ لە عێراقەوە 24 هەزار حاجی بە رێگەی وشکانی دەگەن

964+

ئەحمەد مستەفا

لە دەروازەی عەرعەری نێوان عێراق و سعودییە، تا رۆژی شەممەی داهاتووو کۆتایی بە چوونی حاجیانی عێراقی دێت لە رێگەی وشکانی و بە گوێرەی داتای تۆمارکراوی حەج و عومرەی سعودیە، دەبێت زیاتر لە 24 هەزار حاجی تا ئەو رێکەوتە بگەنە وڵاتەکە.

هەروەها، دەروازە سنوورییەکە ئامادەکاری دەکات بۆ پێشوازیکردن لە حاجیانی سوریا، ئوردن و فەلەستین لە چەند رۆژی داهاتوودا.

سەعدی شەمەری، جێگری سەرۆکی کۆمەڵەی خزمەتگوزاری حەج و عومرەی سعودییە بە رۆژنامەی الشرق الاوسط راگەیاند، تا رۆژی 24ی ئایار، سەرجەم حاجیانی عێراق لە رێگەی دەروازەی سنووری عەرعەرەوە دەگەن، کە کۆی گشتی حاجییەکان دەگاتە 24 هەزار و 432 حاجی، کە بەسەر 509 کارواندا دابەشکراوە.

شەمەری باسی لەوەکردووە، یەکەم کاروان لە 15ی ئایار گەیشتووە، کە 576 حاجی ئامادەبوون. پاشان کاروانەکان بۆ ماوەی 10 رۆژ لەسەریەک بەردەوام دەبێت.

لە 16ی ئایار، چوار هەزار و 32 حاجیان سنووریان تێپەڕاندووە، ژمارەی هاتوو لە 17ی ئایار گەیشتووەتە سێ هەزار و 360 حاجی، هەروەها کاروانەکان تا 24.5.2025، وەک کۆتا وەجبە بەردەوام دەبێ، کە هەزار و 776 حاجی لە خۆدەگرێت.

شەمەری بوونی هەماهەنگی بە هۆکاری سەرکەوتنی کارەکانی چوونی حاجیان دەبینێ و وتوویەتی، جوڵەی وشکانی حاجیان، شاهیدی پلەیەکی بەرزی هەماهەنگی پێشوەختە لە نێوان دەزگا ئەمنییەکان و خزمەتگوزارییەکان دەدەن، ئەمەش بووە بەهۆی ئاسانکاری رێکارەکان و دڵنیابوون لە سەلامەتی حاجیان.

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد

یەکەم کاروانى حاجیان لە رێگەى فڕۆکەوە گەشتیان کرد