رێكخراوى په‌تریكۆر بۆ مافى مرۆڤ:
پێده‌چێت گۆڕه به كۆمه‌ڵه دۆزراوه‌كه‌ى شنگال هه‌شت چه‌كدارى داعش بن
964+
فه‌رهاد حه‌سه‌ن
ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌ى چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر له شنگال دۆزرایه‌وه، پێده‌چێت چه‌كدارانى داعش بن، چونكه رێكخراوێكى مافى مرۆڤ ده‌ڵێت، به‌پێی ئه‌و به‌ڵگانه‌ى له‌ناو گۆڕه‌كه دۆزراونه‌ته‌وه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن چه‌كدارى ئه‌و رێكخراوه بووبن.
خه‌یری عه‌لى ئیبراهیم، سه‌رۆكى رێكخراوى په‌تریكۆر بۆ مافه‌كانى مرۆڤ، كه له نزیكه‌وه ئاگادارى هه‌ڵدانه‌وه‌ى گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانن له سنوورى شنگال، به 964ـى راگه‌یاند، ئه‌و گۆڕه رۆژى 14.5.2025 دۆزرایه‌وه ئه‌ویش دواى ئه‌وه‌ى له‌لایه‌ن چه‌ند هاوڵاتییه‌كه‌وه زانیاریان پێدرا كه ئێسك و پروسكى مرۆڤ بیندراون.
وتیشی، “گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه لە ژێر داروپەردووی خانوویەک لە ناوچەی کانروفی قەزاى شنگال دۆزرایه‌وه، کاتێکدا خاوەن ماڵەکە خەریکی پاککردنەوەی داروپەردووەکان بووە”.
تیمێكی ئه‌م رێكخراوه سەردانێکی مەیدانی شوێنەکەیان كرد، دەرکەوت کە پاشماوەکان هی نزیکەی هەشت کەسن، کەرەستەی سەربازی جۆراوجۆر لەوانەش کڵاشینکۆف، نارنجۆکی دەستی، دەمانچە، پشتێنێکی تەقەمەنی، جلوبەرگی سەربازی، کەرەستەی چەک و کامێرا، له ناو گۆڕه‌كه دۆزرابوونه‌وه.
سه‌رۆكى رێكخراوه‌كه ده‌ڵێت، به‌پێی هەندێک ئاماژەى سەرەتایی، ئەوە پیشان دەدەن رەنگە تەرمەکان هی چه‌كدارانى داعش بن، کە ئەگەری هەیە لە کاتی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان له ناوچەکەدا لە نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2017 لە تۆپبارانەکاندا کوژرابن، بەڵام ئێستا ئەم زانیارییانە بە شێوەیەکی یەکلاکەرەوە پشتڕاست نەكراوەتەوە، كه چه‌كدارى داعش بووبن، تا ئه‌وكاته‌ى به فه‌رمى پشتڕاست ده‌كرێته‌وه.
پاشماوه‌كانى ئه‌م گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه ره‌وانه‌ى به‌غدا كراون بۆ ئه‌وه‌ى له رێگه‌ى ئه‌نجامدانى پشكنینه‌وه ناسنامه‌كانیان ئاشكرا بكرێت.