بەڕێوەبەری كۆمپانیاكە: بایەخی زۆرمان بۆ هەولێر هەیە
نوێترین ئۆتۆمبێلی ئینفینتی لە هەولێر نمایش كرا
964+
ئەرسەلان عەبدوڵا
لە نمایشێكی تایبەتدا كۆمپانیای ئینفینتی ئەلسور، لە هەولێر نوێترین ئۆتۆمبێلی لوكسی نمایش كرد و دووەم پێشانگەی ئۆتۆمبێلەكانی كردەوە.
نمایشەكە ئێوارەی ئەمڕۆ لە لقی دووەمی كۆمپانیاكە بەڕێوەچوو، كە تێیدا نوێترین ئۆتۆمبێلی ئینفینتی INFINITI نمایش كرا و ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیان و ئارەزوومەندانی ئۆتۆمبێل ئامادەبوون.
ئەحمەد موشیر سەرۆك و بەڕێوەبەری جێبەجێكاری كۆمپانیاكە بە 964ی راگەیاند، كردنەوەی دووەم پێشانگەی كۆمپانیاكەیان لە هەولێر، مانای وابەستەبوونی ئەوان بە هەولێر دەگەیەنێت و پلانیان وایە باشترین و نوێترین ئۆتۆمبێلەكانی INFINITI لوكس بخەنە بەردەست هاوڵاتیانی هەولێر.
لە لای خۆیەوە فاتن ئەلخەب، بەڕێوەبەری بەبازاڕكردن لە كۆمپانیاكە بە 964ی وت، ڤێرژنی نوێی ئینفێنتی بە دیزاین و تایبەتمەندی زۆر جیاواز و سەرنجڕاكێش دروست كراوە و دەبێتە دڵخوازی ئەو كەسانەی حەزیان لەو جۆرە ئۆتۆمبێلەیە.
باسی ئەوەشی كرد، بۆ كۆمپانیاكەیان هەموو كات هەولێر جێی بایەخ و گرنگدانە و پێیان وایە پایتەختی هەرێمی كوردستان ناوەندێكی بازرگانی و ئابووریی گرنگە.
ئەمە دووەم لقی كۆمپانیای INFINITI ئەلسورە لە هەولێر بكرێتەوە و تێیدا نوێترین ئۆتۆمبێلەكانیان لە مۆدیلی 2025 خستووەتە بازاڕەوە.