لە ئاکرێ هێشتا قوتابخانەی گڵ ماون

قوتابخانەی گڵ لە ئاکرێ – میدیازان

میدیازان – عەمار عەزیز – دهۆک 

لە سنوری ئاکرێ ١٠ خوێندنگا هەن کە هێشتا سەربانەکانیان گڵە، پەروەردەی قەزاکەش دەڵێت، ئەوە هیچ گرفتێکی بۆ مامۆستا و خوێندکارەکان دروستنەکردووە.

 پێشتر ١٧ قوتابخانەی سنورەکە سەربانەکانیان گڵ بووە، بەڵام لە نێوان ساڵانی ٢٠١٤ بۆ ٢٠١٧ لەلایەن وەزارەتی پەروەردە و چەند رێکخراوێکەوە حەوتیان کراون بە کۆنکرێت.

ناو قوتابخانەکان

 میدیازان پەیوەندی کرد بە کاروان زوهێر، بەڕێوەبەری پەروەردەی ئاکرێ، ئەو وتی، لە پلانی حکومەتدایە ئەم ١٠ قوتابخانەیەش نۆژەنبکاتەوە.

 گوایە پلانەکەی حکومەت بە جۆرێکە، بەشێکیان بکاتە کۆنکرێت و بەشێکیشیان تێکبدات و قوتابخانەی نوێ لە جێگایاندا دروستبکات، کاروان زوهێر وتی، لە هەفتەی داهاتووەوە دەست بەو پرۆژەیە دەکرێت.

 بە قسەی ئەو، لە ئێستادا سەربانی گڵ نەبووەتە رێگر لەبەردەم پرۆسەی خوێندن لەو خوێندنگایانە، “هیچ کێشەیەک بۆ خوێندنکاران و مامۆستایان دروست نەبووە”.

 لە سنوری پەروەردەی قەزای ئاکرێ، ١٩٣ قوتابخانە هەن، کە ١٠٤یان دوو دەوامین.