کۆبوونەوەی قایمقامی سلێمانی لەگەڵ پزیشکانی ڤێتێرنەری - وێنە: قایمقامیەتی سلێمانی
قایمقامی سلێمانی ڤێتێرنەرەکانی بینی
کۆگاکانی ڤێتێرنەری بەبێ مۆڵەت کاربکەن تووشی لێپێچینەوە دەبن
ئەحمەد مستەفا
لە کاتی کۆبوونەوە لەگەڵ، ده‌سته‌ی پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری لە سلێمانی قایمقام پێی راگەیاندن، هۆشداریی بە سه‌رجه‌م كۆگا و فرۆشگا‌كان دراوە، هه‌رشوێنێك مۆڵه‌تی نه‌بێت و به‌پێی رێنماییه‌كان كارنه‌كات شوێنه‌كه‌ی داده‌خرێت و ده‌ست به‌سه‌ر سه‌رجه‌م دهرمانهكانیدا ده‌گیرێت.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 2025.5.21، ئاوات محه‌مه‌د، قایمقامی سلێمانی له‌گەڵ ده‌سته‌ی نوێی پزیشكانی ڤێتێرنه‌ری کۆبوەوە.
بە گوێرەی راگەیەندراوی قایمقامیەتی شارەکە بێت، لیژنەی کشتوکاڵی به‌رده‌وام چاودێری كلینكیه پزیشكیه‌كان و نوسینگه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كه‌ن و رێنمایی تایبه‌تیان پێ دراوه به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌رمان و قركهرانه كه‌به‌كاری ده‌هێن و عه‌مباری ده‌كه‌ن، لەگەڵ پزیشکانی ڤێتێرنەریش ئەوە تاوتوێ کراوە.
ئاوات محەمەد رایگەیاندووە، ئێمه له‌كاتێكدا لیژنه‌ی كشتوكاڵیمان دروست كردووە، كه هیچ كلینیكێك مۆڵه‌تی نه‌بووه و كه‌سی پسپۆر كاری تێدا نه‌كردووه، بۆیه یه‌كه‌م هه‌نگاو سه‌رجه‌م كلینیكیه‌كان و فرۆشگا‌كان و كۆگاكان پابه‌ند كران به‌ده‌رهێنانی مۆڵه‌ت و پاشان پابه‌ند كران كه‌كه‌سی پسپۆر‌و ده‌رچووی به‌شه‌كه له‌شوێنه‌كه‌دا كار بكه‌ن.
باسی لەوەکردووە، لیژنه‌كه‌یان به‌رده‌وام چاودێری كلینكیه پزیشكیه‌كان و نوسینگه كشتوكاڵیه‌كان ده‌كه‌ن و ڕێنمایی تایبه‌تیان پێ دراوه به چۆنیه‌تی مامه‌ڵه كردن له‌گه‌ڵ ئهودهرمان و قركهرانه كه‌به‌كاری ده‌هێن و عه‌مباری ده‌كه‌ن.